وه‌زیری بەرگری سوریا سەردانی شاری قامیشڵۆی کرد

سوریا –KDP.info / وه‌زیری بەرگری سووریا سەردانی شاری قامیشڵۆی کوردستانی رۆژئاوای کرد و ئەم هەنگاوەش لە لایەن شرۆڤەکارانی سیاسییەوە بە هه‌نگاوێکی سیاسی واتادار و گوماناویی که ده‌سه‌ڵاتی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی لە قەڵمدەدرێت. به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپەری کوردپرێس: ژەنەڕاڵ فه‌هه‌د جاسم ئه‌لفه‌ریج، وه‌زیری به‌رگری سووریا ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشته شاری قامیشڵۆ، لەمباریەوەش: زارا مستۆ چالاکوانی کوردی سووریا ڕایگه‌یاند: وه‌زیره‌ی به‌رگری سووریا سه‌ردانی قامیشڵۆی کردووه و دوای ئه‌و سەردانە گرووپێک له گه‌نجانی کورد و عه‌ره‌بی ئه‌و شاره دژی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپشاندانیان کرد و دروشمیان بەرزکردۆتەوە، کە دژی پەیوەندی نێوان قامشلۆ و ئەسەدن، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند که ئاشکرا نییه ژێنڕاڵ فه‌هه‌د له قامیشڵۆوه له‌گه‌ڵ چ گرووپ و لایه‌نێک دیداری کردووه. جه‌عفه‌ر عه‌کاش، نوێنه‌ری په‌یه‌ده له هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌وه به کوردپریس راگەیاند : حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هێشتا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته و سه‌ردانی وه‌زیری به‌ره‌ڤانی ڕووداوێکی نائاسایی نییه. وتیشی: هیچ زانیارییکمان له‌سه‌ر به‌رنامه و ئامانجی سه‌فه‌ری فه‌هه‌د بۆ قامیشڵۆ نییه به‌ڵام دڵنیاین که له‌گه‌ڵ هیچ که‌سایه‌تی و ڕێکخراوێکی نێزیک له په‌یه‌ده دیداری نه‌کردووه. شرۆڤه‌کارانی سیاسی به‌تایبه‌تی ڕاگه‌یێنه‌ره‌کانی نێزیک له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیسوریا پێیان وایه سه‌فه‌ری وه‌زیری به‌ره‌ڤانی سووریا بۆ قامیشڵۆ سه‌لمێنه‌ری به‌ندیواری پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک به ده‌وڵه‌تی سووریاوه هه‌یه.




