٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: یاسای نەوت وغازیش دەربچێت بەغدا لەدژایەتی کردنی ھەرێم بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: گرێبەستەکانی نێوان ھەرێم و تورکیا یاسایی و دەستورینە ، چونکە ئەگەر دژی دەستور بێت تورکیا بەھیچ شێوەیەک گرێبەست لە گەڵ ھەرێم مۆر ناکات.

د.سەعید خۆشناو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: تورکیا لەسەره‌تاوە ھەموو رێکارە یاساییەکانی بریوە ئەوکات گرێبەستی لەبواری نەوت لە گەڵ ھەرێمی کوردستان مۆرکردووە، چونکە ئەگەر دەستوری نەبێت نە ھەرێم نە تورکیا ئامادە نینە ھیچ کارێکی لەو شێوەیە بکەن.

د.سەعید خۆشناو گوتیشی: مەبەستی بەغدا لەدژایەتی کردنی ھەرێم لەبەر ئەوە نییە ئەو گرێبەستانە دەستورین یاخود دەستوری نین، بەڵکو نایانەوێ ھەرێم ببێتە خاوه‌نی ئابورییەکی سەربەخۆی تایبەت بخۆیان.

خۆشناو راشیگەیاند: ئەگەر بۆ بەغدا روون بێتەوە گرێبەستەکان100% دەستورین و یاسای نەوت و غازیش دەربچێت ئەوان بەردەوام دەبن لە دژایەتی کردنی ھەرێمی کوردستان.

دوای بڵاو بوونەوەی ئیمزاکردنی گرێبەست لەنێوان ھەرێم و تورکیا لەبواری نەوت، کاردانەوەی جیاجیا لێکەوتەوە بەتایبەت لەلایەن حوسێن شەھرستان و ئەندامانی لیستی دەوڵەتی قانونی کە دژایەتی خۆیان بۆ ئەو گرێبەستە دەربری و ھەرەشەی برینی بودجەی ھەرێمی کوردستانیان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار