سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان برووسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماله‌ى خوالێخۆشبوو د.سه‌عدى به‌رزنجى كرد

بەبۆنەی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر دكتۆر سەعدی بەرزنجی، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان برووسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماله‌ى خوالێخۆشبوو دەكات ، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
به‌رێزان ته‌واوى بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و دۆستانى
خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دكتۆر سه‌عدى به‌رزنجى
سه‌رۆكى پێشووى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و
ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى كه‌سایه‌تى ئه‌كادیمیى و سه‌رۆكى پێشووى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و یاسا ناس و ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق پرۆفیسۆر دكتۆر سه‌عدى به‌رزنجى مان پێگه‌یشت، كه له‌ماوه‌ى ژیانى چ وه‌ك ئه‌كادیمیه‌كى په‌روه‌ردكار یاخود یاساناس و سیاسه‌توانێك خزمه‌تى به‌رچاوى پێشكه‌ش به گه‌لى كوردستان كردوه‌و له‌نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عیراقیش دا رۆلى هه‌بوو، بۆیه له‌ده‌ستدانى مایه‌ى نیگه‌رانى و خه‌ساره‌تى گه‌وره‌یه بۆ هه‌مووان.
به‌م بۆنه غه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ى ئێوه‌ى به‌رێز و ته‌واوى خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆستان ده‌كه‌ین، له‌خواى گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌ت و دلۆڤانى خۆى و به به‌هه‌شتى به‌رینى شاد بكات، و دڵنه‌وایی و ئارامى به ئێوه‌ى به‌رێز ببه‌خشێت و ئه‌مه دوا كۆستى بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێت.
انا الله وانا الیه را‌جعون
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
16/7/2012




