پەرلەمانتارێکی کورد: تاوەکو ئێستا چۆنیەتی بەشداریکردنی کوتلە کوردییەکان لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکلای نەبۆتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کورد بەلیستێک یاخود بەلیستی جیاواز بەشداری لەھەڵبژاردنەکان دهکەن.
لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: گفتوگۆکردن لە نێوان کوتلە کوردییەکان بۆ چۆنیەتی بەشداری کردن لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەگیشتونەتە رێکكەوتن، کە بەلیستێک بەشداری بکەن یاخود بەلیستی جیاواز.
لانە محەمەد گوتیشی: ماوەی ھاوپەیمانیەتی تا رۆژی پێنج شەممە لەبەردەست ماوە، بۆیە تا ئەو کات یەکلایی دەبێتەوە چۆن بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان دهکەن و ئەگەری ئەوەش ھەیە ئەو ماوەیەش درێژبکرێتەوە.
محەمەد رونیشیکردوە، بەرای من ئەگەر کورد لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەلیستێک بەشداری نەکەن، بەڵام لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرهوەی ھەرێم لە قازانجی کوردە بەلیستێک بەشداری لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن.




