نێچیرڤان بارزانى و USAIDله ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى كوردى سووریا ده‌كۆڵنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info/ سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارك فێرستین جێگرى به‌رپرسى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان USAIDو شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له كونسلى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسى ئاژانسى ناوبراو له عیراق پێك هاتبوو.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى كوردى سووریا له هه‌رێمى كوردستان و پێداویستى و كێشه‌كانیان له ڕووى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، كۆمه‌ڵایه‌تى، كاره‌با، كار و بواره‌كانى تره‌وه تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى كه بۆ هاوكاریكردنیان له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێنده‌ى له توانایدایه هاوكاریى په‌نابه‌ران ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات پێداویستییه‌كانیان دابین بكات، به‌ڵام په‌نابه‌ران پێویستییان به یارمه‌تیدانى زیاتر هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ حكوومه‌تى فیدرالى عیراق ئاوڕى زیاتر له په‌نابه‌ران بداته‌وه؛ چونكه كێشه‌كه به هه‌موو عیراقه‌وه په‌یوه‌سته. هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران UNHCRى كرد و داواى كرد ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى و OGOى زیاتر بێنه هه‌رێمى كوردستان و هاوكاریى په‌نابه‌ران بكه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا بیرۆكه‌ى حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووریا له ناوخۆى سنوورى سووریا له لایه‌ن ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران UNHCRه‌وه گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران پشتگیرى له‌م بیرۆكه‌یه كرد و ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشان دا.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا جێگرى به‌رپرسى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان USAIDسوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكاریى به‌رده‌وامیان بۆ په‌نابه‌ران و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن یارمه‌تى و هاوكاریى زیاتر پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران بكه‌ن.




