جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ته‌ئکیدى له‌سه‌ر عه‌داله‌ت و شه‌فافى له دابه‌شکردنى فۆرمى دامه‌زراندندا کرده‌وه

نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 16/7 به‌مه‌به‌ستى له‌نزیکه‌وه ئاگاداربون له چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونى پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى فۆرمى دامه‌زراندن ، عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به هاورێیه‌تى نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر چه‌ند بنکه‌یه‌کى دابه‌شکردنى فۆرمى دامه‌زراندنیان به‌سه‌ر کرده‌وه .
له‌و به‌سه‌رکردنه‌وه مه‌یدانیه‌دا جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له نزیکه‌وه له چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونى پرۆسه‌که‌ى کۆڵیه‌وه و راسته‌وخۆ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ کارمه‌ندان و ئه‌و هاوڵاتیانه‌کرد که به‌مه‌بستى پرکردنه‌وه‌ى فۆرم سه‌ردانى بنکه‌کانیان کردبوو .
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت رایگه‌یاند که حکومه‌تى هه‌رێم له‌رێى سیسته‌مێکى شه‌فاف و به عادله‌ت چانسى دامه‌زراندن ده‌داته ئه‌و هاوڵایانه‌ى که مه‌رجه‌کانى دامه‌زراندن ده‌یانگرێته‌وه به پێى پێوه‌ره‌کان و به‌وردى چاودێرى پرۆسه‌ى پرکردنه‌وه‌ى فۆرم و دابه‌شکردنى میلاکات ده‌کات بۆئه‌وه‌ى پرۆسه‌که به‌بێ که‌موکرتى به‌رێوه بچێت و مافى هیچ که‌سێک نه‌خورێت .
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ته‌ئکیدى کرده‌وه که به‌پێى ئه‌و رێژه‌یه‌ى له بودجه‌ى هه‌رێم ده‌ست نیشان کراوه و په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ندى کردووه ، ئه‌م ساڵ به چه‌ند قۆناغێک حه‌ڤده هه‌زار که‌س دادامه‌زرێن و وتیشى ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌ى دامه‌زراندن له‌رێى ئامار و به‌و په‌رى شه‌فافى و عه‌داله‌ت به‌رێوه بچێت که‌مافى هیچ هاوڵاتیه‌ک پێشێل نه‌کرێت .
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه سوپاسى سه‌رجه‌م کارمه‌ندانى جێ به‌جێ کارى پرۆسه‌که کرد که‌مایه‌ى ره‌زامه‌ندى هاوڵاتیانن و به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو ئه‌رکه‌کانیان به‌جێ ده‌هێنن و له‌ماوه‌ى شه‌ش رۆژدا ژماره‌یه‌کى زۆر فۆرمیان بۆ هاوڵاتیان پرکردۆته‌وه و ئێسته بنکه‌کان قه‌ره‌بڵغیان له‌سه‌ر نه‌ماوه .




