منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دیاریان پێ به‌خشرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/12/2013 ، به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده مامۆستا فخرالدین بهاءالدین راوێژكاری وه‌زیر و به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی تایبه‌ت له دیوانی وه‌زاره‌ت، سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشوه‌ختی (ڕه‌ها) له شاری هه‌ولێریان به‌سه‌ر كرده‌وه و ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌میشه له خه‌می ئه‌وان دایه و له نزیكه‌وه گوێ له داواكاری مامۆستایانی خوێندنی تایبه‌ت گرت و چه‌ند دیارییه‌كیان پێشكه‌شی خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كانی سه‌نته‌ری ناوبراویان كرد.
شایه‌نی باسه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌موو كات له خه‌می خاوه‌ن پێداوستی تایبه‌ت دایه تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان (7) سه‌نته‌ری خوێندنی تایبه‌ت بوونیان هه‌یه، بۆیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت گه‌شه‌ی كرد و چه‌ندین شاره‌زا و راهێنه‌ری له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم راهێنران بۆ ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كاندا له خه‌می خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان دا بن.
به گشتی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت واته تێكه‌ڵكردنی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ منداڵانی ئاسایی له قوتابخانه ئاساییه‌كان دا ئه‌وه‌ش به دابینكردنی مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له قوتابخانه‌كان به مه‌به‌ستی چاودێریكردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.




