٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاری زیادكردنی مووچەی نوێی فەرمانبەران هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر – KDP.info / حكوومەتی عێراق بڕیاری زیادكردنی مووچەی نوێی فەرمانبەران و خشتەی نوێی مووچەشی لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوكردەوە ئەندامێکی  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  بە سۆمەریە نێوزی  راگەیاند ، بڵاوكردنەوەی  ئەو بڕیارە لە رۆژنامەی‌ وەقایعی عێراقی، دڵنیابوونی تەواو دەدات كە بڕیاری زیادبوونی  مووچە وەكو خۆی جێبەجێ دەكرێت، چونكە  هەر یاسا و بڕیارێك لە وەقایع بڵاو ببێتەوە، مانای جێبەجێكردنیەتی. لای خۆشییەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە  KDP.infoراگەیاند، لە بەر ئەوەی سیستەمی مووچە بۆ هەموو عێراقە، بۆیە زیادبوونی مووچە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. پێشتریش بریكاری‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ عێراق فازڵ نەبی رایگەیاندبوو، لەو رەشنووسەی بودجە كە لە وەزارەتی دارایی ئامادەكراوە، زیاتر لە 3 تریلیۆن دینار  تەرخانكراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت زیادەی مووچەی فەرمانبەران رووپۆش بكرێت.بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، فەرمانبەری‌ پلە 10 سەدا 114 مووچە بنەڕەتییەكەی‌ زیاد دەكات، فەرمانبەری‌ پلە 9 سەدا 78 و فەرمانبەری‌ پلە 8 سەدا 54. هەروەها فەرمانبەری‌ پلە 7 سەدا 42، فەرمانبەری‌ پلە 6 سەدا 27 و فەرمانبەری‌ پلە 5 سەدا 14 و فەرمانبەری‌ پلە 4 تەنیا سەدا 4 مووچە بنەڕەتییەكەی‌ زیاد دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار