تانەر یڵدز : بەسەردانەکەمان بۆ بەغدا و هەولێر ، ئەنقەرە ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێکرد

بهغدا – KDP.info / تانەر یڵدز رایگەیاند : بەسەردانەکەمان بۆ بەغدا و هەولێر ، ئەنقەرە ئەركی سەرشانی خۆی لە بارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێکرد و ئیستا تۆپەکە لە یاریگای هەردوولا دایە و چاوەڕی بریاری ئەوان دەکەین ، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا تانەر یڵدز رایگەیاند: حکوومەتی تورکیا لە بارەی عێراقەوە ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکرد و ھەڵوێستێکی ئەرێنی نیشانداو پێشنیازی هەمجۆری بۆ بەغدا خستەروو ، داوای کرد بە رێککەوتنی هەردوولا کێشەکانی نێوانیان کۆتایی پێبێت ، ماڵپەری ئاکشام هەبەری تورکی لەزاری تانەر یلدز وەزیری وزەی تورکیای بڵاوکردەوە و ئەوەی خستۆتەروو: کە دوای سەردانەکەیان بۆ عێراق لە رۆژی ئەک شەممەی رابردوو کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ، ئێستا تۆپەکە لە مەیدانی حکوومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستاندایە. پشت بە خوا ئەوان لە نێوان خۆیاندا پێک دێن و ھەواڵێکی خۆشی دەدەن بە ئێمە، دوای سەردانەکەش حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ووزە بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی راگەیاندبووە بەغدا ئەو کات قسە لە گەڵ ئەنقەرە دەکات شاندی هەرێمی کوردستان وەک شاندی عێراق بەشدار بن .




