مه‌حما خه‌لیل: شه‌هرستانی جه‌نگی ئابوریی له‌دژی هه‌رێمی كوردستان به‌رپاكردووه

ئەندامێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه تۆمه‌تبار كرد به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابوریی له‌دژی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: حسێن شه‌هرستانی جه‌نگی ئابوریی له‌دژی هه‌رێمی كوردستان و سزای سه‌پاندنی گه‌مارۆی ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ گه‌لی كوردستان به‌رپاكردووه، كه ئامانج لێی: ئاڵۆزكردنی قه‌یرانی سیاسییه.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه، مه‌حما خه‌لیل روونیكرده‌وه كه حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه، به‌رپرسیاری سه‌ره‌كییه له شكستهێنانی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێی وزه له عیراقدا و به‌هه‌ده‌ردانی ملیاره‌ها دۆلار له‌مباره‌یه‌وه.




