وه‌زاره‌تی دارایی: مووچه داوناكه‌وێت


هه‌ولێر-KDP.info/ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی هه‌رێم ئاشكرای كرد، به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه، پێدانی موچه‌ی مانگی ڕابردووی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دواكه‌وت، له‌مڕۆوه ده‌ستده‌كه‌ن به‌دابه‌شكردنی موچه‌كانیان، هاوكات موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش له‌كاتی خۆیدا دابه‌شده‌كرێت.
(دلێر تارق) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌میان پێدراوه، ته‌نها موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه دواكه‌وت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه بوو، چونكه موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌كه‌وێته (29 و 30) مانگه‌وه، ئه‌و دوو ڕۆژه‌ش له‌و مانگه‌دا پشوو بوو، بۆیه موچه‌كانیان دواكه‌وت.
هه‌روه‌ك باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه دواكه‌وتنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه په‌یوه‌ندیی به‌نه‌مانی پاره‌وه له‌بانكه‌كاندا نه‌بووه، به‌ڵكو له‌ئێستادا ئه‌و بانكانه‌ی كه موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌ده‌ن، پاره‌ی پێویستیان بۆ دابینكراوه‌و ئه‌مڕۆ‌و سبه‌ی ده‌ستده‌كه‌ن به‌دابه‌شكردنی موچه‌كان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه هیچ بڕیارێك له‌ئارادا نییه موچه‌ی ئه‌م مانگه به‌هۆی كۆتاییهاتن به‌ساڵی داراییه‌وه دوابكه‌وێت، به‌ڵكو موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌كاتی خۆیدا خه‌رجده‌كرێت




