٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان..داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی دەنگدان بکەن

سەرچاوە: KDP.info

لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی زاگرۆس خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ ئەوەی لەکاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕووبەڕووی کێشە و گرفت نەبنەوە سەردانی بنکەکانی نوێ کردنەوەی تۆماری دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی وەک مافێکی سروشتی خۆیان لەکاتی هەڵبژاردن بێبەش نەبن لە دەنگدان بەتایبەت هاوڵاتیانی شاری کەرکوک وموسڵ و ئەو ناوچانەی کە دەکەونە ئیدارەی دەرەوەی هەرێم....سەبارەت بە بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ حزب و لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەسرۆ گۆران دەڵێ وەک پارتی داوامان لە گشت پارتە کوردیەکان کردووە بۆ هاوپەیمانی چاوەڕێی وەلامین لێیان

هەواڵی پەیوەندیدار