ئه‌مه‌ریکا : حه‌ز ده‌که‌ین نەوتی هەرێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ی بازاڕه جیهانییه‌کان بکرێت

به‌غدا- KDP.info/ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی نه‌وتی هه‌ولێر- ئه‌نقه‌ره ئیجابییە ئەریکا دەخوزێت پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداو ئەنقەرە بەهیز بێت، باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له تورکیا سه‌فه‌ری تانەر یه‌ڵدز وەزیری وزەی تورکیا بۆ عێراق به ئیجابی وه‌سف کرد و ڕایگه‌یاند که ده‌بێ سه‌رجه‌م ڕێککه‌وتنه نه‌وتییه‌کانی تورکیا و هه‌رێمی کوردستان به ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا بێت. به‌پێی هه‌واڵی ئانادۆڵو : فڕانسیس ڕیکاردۆنه، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی راگەیاندووە: کە هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر نه‌وت و گازی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڕوونه و حه‌ز ده‌که‌ین ڕه‌وانه‌ی بازاڕه جیهانییه‌کان بکرێت و سه‌فه‌ری وه‌زیری وزه‌ی تورکیا بۆ عێراق به مه‌به‌ستی ڕازی کردنی عێراق ههنگاوێکی ئیجابی بوو و ئێمه هیوادارین که سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌کان له نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به شێوه‌یه‌ک تۆمار بکرێت که ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق له به‌رچاو بگیردرێت. سه‌باره‌ت به ورده‌کارییه مافه‌وانییه‌کانی گرێبه‌ستی تورکیا باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له تورکیا گوتی: ئێمه تا ئێستا زانیاری وردمان نییه و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین تا یه‌ڵدز له هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام له هه‌موو حاڵێکدا ده‌مانه‌وێت که تورکیا، عێراق و هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندی تۆکمه‌یان ببێت.




