دواى ئیسكۆن مۆبیل كۆمپانیاى نه‌وتى چێفرۆنى ئه‌مه‌ریكى دێته هه‌رێمى كوردستان

كۆمپانیاى نه‌وتى چێڤرۆنى ئه‌مه‌ریكى بۆ وه‌به‌رهێنان و كڕینه‌وه‌ى مافى پشكنین و گه‌ران به دواى نه‌وت له وتوێژایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ وه‌به‌رهێنان له دوو ناوچه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان .
رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى تایمزى به‌ریتانى بڵاویكردۆته‌وه ، كۆمپانیاى چێڤرۆنى ئه‌مه‌ریكى به‌نیازه مافى پشكنین و گه‌ران به دواى نه‌وت له دوو ناوچه‌ى نه‌وتى له كۆمپانیاى ریلایه‌نس ئینده‌ستریس ئێڵ تى دى هیندى بكرێته‌وه .
كۆمپانیاى چێڤرۆن كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكیه و فره ره‌گه‌زى سه‌به‌لاحى بوارى وزه و نه‌وت و غاز و پیشه‌سازیه و پێترۆكیمیاییه و یه‌كێكه له شه‌ش كۆمپانیا گه‌وره‌كانى نه‌وتى جیهان و باره‌گاكه‌ى له سان ریمۆى ویلایه‌تى كالیفۆرنیایه و له سه‌د و هه‌شتا وڵاتى جیهان چالاكى له‌بوارى نه‌وت هه‌یه . كه بریتین له به‌رهه‌مهێنان و پشكنین و پاڵاوتن و فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و غاز .




