سوپای توركیا خاوەن 344 ژەنەڕاڵە

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا لە راگەینراوێكدا ئاماری كارمەندانی سوپای ئاشكرا كردووە و رایگەیاندووە كە لە نێو سوپای توركیادا بە گشتی 344 ژەنەڕاڵ هەیە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا بڵاویكردەوە كە سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئاماری گشتی كارمەندانی سوپای بڵاو كردووەتەوە و بە پێ ئەو ئامارانە سوپای توركیا خاوەن 708 هەزار و 54 كارمەندە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەینراوەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە سوپای توركیادا 344 ژەنەڕاڵ، 39 هەزار و 244 سەرباز و 23 هەزار و 927 ژاندارمە و 49 هەزار و 820 سەربازی پسپۆڕ و 95 هەزار و 707 سەربازی سادە و 2 هەزار و 336 سەربازی گرێبەست كار دەكەن.
هەر لەو راگەینراوەدا نووسراوە كە 312 ژەنەڕاڵ فەرماندەی هێزەكانن و 31 ژەنەڕاڵی دیكەیش بەرپرسیاری هێزی ژاندارمەن.




