٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەم حەفتەیە پاكێجێكی دیكەی دیموكراتیزە كردنی توركیا دەخرێتە بەر دەستی پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی توركیا بۆ پرۆسەی ئاسایی كردنەوەی توركیا و پرۆسەی ئاشتەواییدا بڕیارە ئەم حەفتەیە پاكێجێكی دیكەی دیموكراتیزە كردنی توركیا لە لایەن حكوومەتەوە پێشكەشی پەرلەمان بكرێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حاكیمیەت بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای رایگەیاندووە كە حكوومەت سەرەڕای سووربوونی لە سەر بەردەوام كردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد هاوكات بەردەوام دەبێ لە ئامادە كردنی پاكێجی دیموكراتیزە كردنی توركیادا.

بەشیر ئاتالای جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا پاكێجێكی دیكەی دیموكراتیزە كردنی توركیا لە لایەن حكوومەتەوە پێشكەشی پەرلەمان دەكرێ و دوای پەسەند كردنی لە لایەن پەرلەمانەوە دەست بە جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەو پاكێجە دەكرێت.

بەشیر ئاتالای گوتوویەتی ئەو پاكێجە بەردەوامی پاكێجی پێشوویە و ئەگەر لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند بكرێ ئەوا زەمینە بۆ گۆڕانكاری گەورەتر لە توركیا خۆش دەكرێت

هەواڵی پەیوەندیدار