پێنجشەمە دواوادەی كردنەوەی بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانە

هەولێر- تایبەت بەKDP.info /تەنها چەند رۆژێك ماوەو دواتر بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرتاسەری پارێزگاكانی عێراق بەڕووی هاووڵاتیان دادەخرێن و بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش دەڵێت بەردەوامین لەهەڵمەتەكانی هۆشیاركرنەوەو ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان.
عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەریەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لەلێدوانێكیدا بۆ kdp.info گوتی: لە رۆژی 10 ی مانگی رابردووەوە ناوەندەكانی تۆماری دەنگدەران لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەڕووی هاووڵاتیاندا كراونەتەوە بەمەبەستی تۆماركردن یاخود دڵنیا بوون هەبوون و راستی و دروستی ناوەكان بۆ بەشداریكردنی لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە وابڕیارە لە چەند مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت و كۆمسیۆن بەبەردەوامی هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان ئەنجام دەدات و تاوەكو رۆژی 5-12-2013 بنكەكان كراوە دەبن واتا رۆژی پێنجشەمە.
ناوبراو گوتیشی: لەرۆژانی رابردوو داوامان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەوەی لەرێگای وتاری مامۆستایانی ئاینی زیاتر هاووڵاتیان ئاگادار و هۆشیار بكرێنەوە لەسەر گرنگی سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆ تۆماری دەنگدەران.




