له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی ته‌ریب بۆ نه‌وتی هه‌رێم، دکتۆر ڕۆژ بەتوندی وەڵامی مالیکی دایەوە

له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران دکتۆر ڕۆژ نووری شاوه‌یس زۆر به توندی به‌رپه‌رچی سه‌رۆكوه‌زیران مالیكی دایه‌وه، ئه‌وه‌یش پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وشه‌ی دزه‌پێكردن - ته‌هریبـی نه‌وتی له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا به‌كار هێنا.
وه‌زیری بارزگاری عێراق د.خەیروڵڵا حەسەن له لێدوانێكیدا بۆ ڕووداو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌رواری 10-7-2012ـدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وشه‌ی ته‌هریب به‌رانبه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌كار هێنا و له وه‌ڵامیشیدا دکتۆر ڕۆژ زۆر به توندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و پێی گوتووه ـ: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكەین چیتر وشەی تەهریب بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان بەكاربێنن.
وه‌زیری بارزگاری هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی لێژنه و پرسی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌پڕ خراوه‌ته نێو به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان وه‌كو كورد ناڕازی بوون به‌ڵام به زۆرینه ئه‌وان مه‌سه‌له‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.




