ئەم مانگە رۆژانە 20کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کۆنترۆلی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایناوە، بڕیارە ئەم مانگە 20کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بەھاووڵاتیان بدرێت.
ئومێد محەمەد بەرێوبەری کۆنترۆلی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خشتەیەکی بۆ پێدانی کارەبا لەم مانگەدا داناوە ، کە بڕیارە لەم مانگەدا 20کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بەھاووڵاتیان بدات ئەگەر ھیچ گرفتێکی تەکنیکی روونەدات.
ئومێد محەمەد گوتیشی: ئێستا ھیچ گرفتێکیان نییە و بەپێی ئەو خشتەی دانراوە ئەم مانگە کارەبا بە ھاووڵاتیان دەدرێت.
محەمەد راشیگەیاند: ئەو چوار کاتژمێرەی دەمینێتەوە لەلایەن مۆلیدەکان کارەبا بەھاووڵاتیان دەدرێت.




