راوێژکاری پارێزگاری موسڵ دەکوژرێت

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/بەرێوبەری راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد،ئێوارەی ئەمڕۆ راوێژکاری پارێزگاری موسڵ لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.
سەعید مەموزینی بەرێوبەری راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئێوارەی ئەمڕۆ راوێژکاری پارێزگاری موسڵ بەناوی جاسم لە گەرەکی فەیسەلیە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکرا،لەئاکامدا گیانی لەدەستدا.
سەعید مەموزینی گوتیشی:رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ زۆر ئالۆزبووە وئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت،رەنگە بکەوێتە ژێر دەست ھەڵاتی تیرۆرستان.
مەموزینی رونیشیکردەوە،تاوەکو ئێستا 150ھەزار خێزان لەپارێزگای موسڵ لەترسی ھەرەشەی تیرۆرستان ئاوارەبوونە،ئەمەش سەرەڕای ئاوارەبوونی 30ھەزار خێزانی مەسیحی.
لەلایەکی دیکەشەوە مەلا سالم شەبەک سەرۆکی دەستەی راوێژکارانی کوردانی شەبەک بەkdp.infoراگەیاند:لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق تاوەکو ئێستا ھەزارو290کوردی شەبەک لەموسڵ کوژراون وزیاتر لەشەش ھەزار خێزانی دیکەی شەبەکیش ئاوارەبوونە.




