ھەڵهبجە بەشداری لە کۆنفرانسی نەھێشتنی چەکی کیمیاوی لەھۆڵەندا دەکات
ھەڵهبجە-تایبەت بەKDP.info/سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی ھەڵهبجەی شەھید ئاشکرایکرد، کۆمەڵەکەیان بانگھێشتکراوە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نەھێشتنی چەکی کیمیاوی لە وڵاتی ھۆڵەندا و قایمقامی ھەڵهبجەش بەنوێنەرایەتی کۆمەڵەکەیان لەو کۆنفرانسە بەشداری دەکات.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەلەی قوربانیانی ھەڵهبجەی شەھید بەkdp.infoراگەیاند: دوای ئەوەی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی ھەڵبجەی شەھید توانی ببێتە ئەندام لە رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ نەھێشتنی چەکی کیمیاوی کە 140وڵات تێدا ئەندام و52رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک چاودێر لەوێ ئەندامن و ئێمەش وەکو کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران کردنی ھەڵهبجە ئەندامین و وەک چاودێر کە ماوەی چوار ساڵە بەشداری دهکەین و پەیامی خۆمان بەو وڵاتانەی بەشدارن دەگەینین، پارساڵ بەکردنەوەی پێشانگایەکی وێنەیی بەشدار بوین و ئەمساڵیش بانگھێشت کراوین و قایمقامی ھەڵهبجە وەکو نوێنەری ئێمە تێدا بەشدار دەبێت.
لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: ئەم کۆنفرانسانە زۆر گرنگە تایبەت بۆ کورد ، چونکە دەتوانین تاوانی ھەڵهبجە زیاتر بە دنیا بناسێنین .
عەبدولقادر راشیگەیاند: ئەم کۆنفرانسە لەدووی ئەم مانگەوە لەوڵاتی ھۆڵەندا دەست پێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.




