٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز: سازکردنی کۆنفرانسی نەوت وغاز سودێکی گەورەی ئابوری ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: سازکردنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەوت و غاز لە ھەولێر دەبێتە ھۆی ئەوەی زیاتر کۆمپانیاکانی بواری نەوت روو لەھەرێمی کوردستان بکەن و سودێکی گەورەی ئابوریشی دەبێت.

د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق کە بەشدارە لەکۆنفرانسی نەوت وغاز لەھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30خولەکی بەیانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەوت وغاز لە شاری ھەولێر لەھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵلا دەستی بەکارەکانی کرد، کە نوێنەری دەیان کۆمپانیایی جیھانی و وەزیری وزەی تورکیا و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداربوون.

د.رزگار گوتیشی:سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەشکردوتێدا باسی لەوەکرد کە نەوت خوا بەمیلەتی ئێمەی داوە وخەڵکانێک بەھۆی ئەو نەوتە کارەساتی بەسەر میلەتەکەی ئێمە دەھێنا، بەڵام ئەمڕۆ ئەم سامانە بۆ خەڵکی خۆمان بەکار دەھێنین .

بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق راشیگەیاند:ئامادەبوونی نوێنەری ئەو کۆمپانیایانە لەوکۆنفراسنە دەبێتە ھۆی ئەوەی کۆمپانیایی زیاتر بێن لەھەرێمی کوردستان لەبواری نەوت وەبەرھێنان بکەن و نەوت دەربھێنن، بۆیە ئەم جۆرە کۆنفرانسانە سودێکی گەورەی ئابوری بۆ ھەرێمی کوردستان وعێراق وناوچەکەش ھەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کۆنفرانسە ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی کردو بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار