٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ماوەی مانگی (11)دا لە عێراق (948) كەس كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ بە گوێرەی ئامارێكی حكوومی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بە هۆی توندوتیژی 948 كەس لە عێراق كوژراون.

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە كە بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و تەندروستی عێراقی مانگی رابردوو 948 كەس كوژراون كە 852یان هاووڵاتی سڤیلن و 83یان سەربازن و 43شیان پۆلیسن.

هاوكات هەر بە گوێرەی ئامارەكە لە ماوەی مانگی رابردوو 1349 كەس برینداربوونە كە لە نێوان ئەو ژمارەیەی برینداران دا 1208 هاووڵاتی هەیە، لەگەڵ 89 پۆلیس و 52 سەرباز.

توندوتیژیەكانی عێراق لە رێگەی جۆراو جۆرەوە لە لایەن گروپە چەكدار و تیرۆریستیەكانەوە، لە رێگەی بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوە ئەنجام دەدەرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار