٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد حاجی مەحموود: ناردنە دەرەوەی نەوت كارێكی ژیرانەیە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی – kdp.info/ سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت سیاسەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم كارێكی ژیرانەیەو پشتیوانی لێ دەكەین.

سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان محەمەدی حاجی مەحمود لەلێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری AAباسی لە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و بەرنامەی حزبەكەی بۆ حكومەت و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ توركیا كرد.

سكرتێری حزبی سۆشیالیست لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتەوە گوتی: بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و ئەو دەنگانەی لایەنەكان بەدەستییان هێناوە، پێكهێنانی حكومەت كارێكی زەحمەتە، هەموو هەوڵەكانیش بۆ بەشداریكردنی حكومەتە، بەڵام كەس بەتەنها ناتوانێت حكوومەت پێك بهێنێ، ئەوەش كاتێكی زیاتری دەوێت.

لەكۆتایی لێدوانەكەیدا محەمەدی حاجی مەحمود پشتیوانی لەگرێبەستی نەوت و وزەی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرد و گوتی: هەموو نەتەوەیەك ئەگەر نەتوانێ ببێتە خاوەنی ئابوورییەكی سەربەخۆ، ناتوانێ سەربەخۆیی بەدەست بهێنێ، ئەو هەنگاوەی ئێستای هەرێم كارێكی ژیرانەیە و هەنگاوێكی گەورەی نیشتمانی و سیاسی و كۆمەڵایەتییە و دەبێتە هۆی بەجیهانیكردنی نەوتی هەرێم و خزمەت بەنەوەكانی داهاتووش دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار