نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له د.كه‌مال شاكر كرد

دوێنێ 15ى ته‌ممووزى 2012 له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سکرتێرى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حیزبى شیووعیى کوردستان، پیرۆزبایى له د.که‌مال شاکر کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى له کار و ئه‌رکه‌کانیدا بۆ خواست.
سه‌رۆکى حکوومه‌ت هه‌روه‌ها پیرۆزبایى سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌ى پێنجه‌مى له سکرتێر و ته‌واوى هاوڕێ و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى حیزبى شیووعیى کوردستان کرد و ئومێدى خواست حیزبى شیووعى کوردستان که هه‌میشه ڕۆڵێکى دیار و به‌رچاوى له خه‌بات و تێکۆشان‌دا هه‌بووه، له‌مه‌و دواش وه‌ک هێزێکى کاراى گۆڕه‌پانى سیاسیى کوردستان، به‌رده‌وامى به ڕۆڵى کاریگه‌رى خۆى له پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى کوردستاندا بدات.
لاى خۆیه‌وه د.که‌مال شاکر سکرتێرى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حیزبى شیووعیى کوردستان، سوپاسى سه‌رۆکى حکوومه‌تى کرد و خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییه ده‌ربڕى، هیواشى خواست که هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه بۆ خزمه‌ت و ئاوه‌دانیى کوردستان کار بکه‌ن.




