٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رونكردنەوەیەك لە راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی

سەرچاوە: KDP.info

 لە لاپەڕە (20) ی ژمارە (73) ی گۆڤاری (هۆنیا) راپۆڕتێك بڵاوكراوەتەوە كە لەلایەن(نەوزاد چارلس) ەوە ئامادەكراوە بەناونیشانی( پلەدارێكی زێرەڤانی دەستدرێژی دەكاتە سەر ئافرەتێكی پەنابەری سوریا لە كوردستان و كەیسەكەشی دەشاردرێتەوە) ئێمە لە راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی زۆر بە توندی ئەو هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەكەینەوەو ئەم هەواڵە دوور و نزیك پەیوەندی بەهیچ یەكەیەكی زێرەڤانیەوە نییەو هەواڵێكی هەڵبەستراوەو بەهیچ شێوەیەك رووداوی لەو چەشنە رووینەداوە هەروەها هێزەكانی سوپای چواری زێرەڤانیش بەهیچ شێوەیەك ئەركیان لە كەمپەكان نەبووە.

 ئەوە چەند جارێكە گۆڤاری (هۆنیا) بەبێ هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی چەندین هەواڵی چەواشەكاری و هەڵبەستراو بڵاودەكاتەوە و هێزەكانی زێرەڤانیش خاوەنی باوەڕ و جێی متمانەی سەرجەم خەڵكی كوردستانن بەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە لەكەدار نابین، بۆیە پێویستە بە زووترین كات سەرنووسەری گۆڤاری ناوبراو و نووسەر و ئامادەكاری راپۆرتەكەش یان بەبەڵگەوە ئەو تۆمەتانە بسەلمێنن یان داوای لێبوردن لە هێزەكانی زێرەڤانی و رای گشتی بكەن ئەگەر نا بەپێچەوانەوە رێگای یاسایی دەگرینە بەر.

 

           راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی

                 1/12/ 2013

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار