هیچ بەڵگەیەك بۆ سەلماندنی پیسبوونی ئاوی ژێر زەوی هەولێر نییە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە كە گوایا لەچەند ناوچەیەكی شاری هەولێر ئاوی ژێر زەوی پیس بووە كە ئەمەش ئەگەر راست بێت زیانێكی زۆر بە تەندروستی هاووڵاتیان بەگشتی دەگەیەنێت، بەڵام بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی هەولێر سەجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوەو دەڵێت هیچ بەڵگەیەك بۆ سەلماندنی ئەو زانیاریانە نین.
نەزیر ئەسعەد بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی هەولێر لەلێدوانێكیدا بۆ kdp.info گوتی:، سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە ئەوە دەكرێت گوایا ئاوی ژێر زەوی هەولێر پیس بووە، بەڵام ئە و دەنگۆیانە هیچ بنەمایەكی راستیان بۆنییەو تاوەكو ئێستا هیچ بەڵگەو سكاڵایەك لەمبارەیەوە تۆمارنەكراوە هەروەها بەڕێوەبەرایەتی و رێكخراوە پەیوەندیدارەكان بە ئاوی خواردنەوە تاوەكو ئێستا هیچ نووسراو سكاڵایەكیان پێشكەش نەكردووەەو دەتوانین بڵێین ئاوی ژێر زەوی هەولێر لەئاوە هەرە سازگارەكانی عێراقە.
ناوبراو گوتیشی: شاری هەولێر تایبەتمەندی خۆی هەیە لەرووی ئاوی ژێرزەویەوە بۆنمونە حەوزی دەشتی هەولێر كە رووبەڕەكەی زیاتر لە 3200 كلم دووجا دەبێت دەتوانین بڵێن یەكێكە لە حەوزە بەناوبانگەكانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست لەرووی ئاوی ژێرزەوییەوە ئەویش بەهۆی نزیكی ئاوی لە ئاست و رووی زەوی و زۆری ئاوەكەی و نەبوونی توخمە زیانبەخشەكان،




