سهرله بهیانی ئهمڕۆ دوو تهقینهوه له سلێمانی روویدا

سلێمانی - تایبەت بە KDP.info/سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاتڕۆڵ لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی بەهۆی بۆمبی لكێندراوەوە تەقینەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری پلە بەرزی پێشمەرگە برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئاسایشی سلێمانی تایبەت بە (kdp.info) رایگەیاند كە لەكاتی چۆنیان بۆ دەوامی فەرمی؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو بۆمبی لكێندراو بە دوو ئۆتۆمبێلێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕەكی سەرچنار كە یەكێكیان لە نزیك چێشتخانەی داوا و ئەوەی دیكەیان نزیك ساردەمەنیی هێرۆ تەقینەوە و بەو هۆیەوە دوو ئەفسەری پێشمەرگە بە پلەی عەقید برینداربوون و لە نەخۆشخانەی ئازادی چارەسەریان بۆ دەكرێت .
سەرچاوەكە راشیگەیاند كە لێكۆلینەوەكان دەستیپێكردووە.




