شەهناز شێخێ: كورد پارچەبوونی سوریای ناوێ بهڵکو داوای مافی خۆی دەكات

عەفرین-KDP.info/ ژنە پارێزەری رۆژئاوای كوردستان شەهناز شێخێ لە بارەی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستانەوە رایگەیاند كە كورد لە رۆژئاوای كوردستان داوای جیابوونەوە لە سوریا یا پارچە كردنی سوریا ناكات بەڵكو داوای مافی خۆی دەكات.
شەهناز شێخێ لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە كە ئەوان دەستەی راوێژكاری یاسایی كوردی سوریایان دامەزراندووە و لە رێگای یاسایەوە داوای مافە رەواكانی گەلی كورد دەكەن و نایانەوێ لە رێگای توندوتیژییەوە ئەو مافانە بەدەست بخەن.
شەهناز شێخێ هەروەها جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە كورد بە هیچ شێوەیەك داوای جیابوونەوەی لە سوریا نەكردووە و ناكات بەڵكو تەنیا داوای مافی خۆی دەكات.
لە بارەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە كە لە لایەن پەیەدەیەوە راگەینراوە شێخێ گوتی: ئەو سیستەمە بە شێوەیەكی تاك لایەنانە راگەینراوە و ناكۆكی لە سەر هەیە و دەمانەوێ لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆیەوە ئەو كێشانە چارەسەر بكەین.




