پەرلەمانتارێکی کورد: سەردانیکردنی ھاووڵاتیان بۆ بنکەکانی تۆماری دەنگدەران ئەرکێکی نەتەوەییە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت:سەردانیکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرهوەی ھەرێم بۆ بنکەکانی تۆماری دەنگدەران ئەرکێکی نەتەوەییە.
شلێر عەزیز ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: پێویستە ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ دڵنیابوون لەناوەکانیان ، چونکە ئەمە ئەرکێکی نەتەوەییە.
شلێر عەزیز گوتیشی: پێشتر ھەرێمی کوردستان بەچەک و قەڵەم بەرگری لەخۆی دەکرد، بەڵام ئێستا پێویستە نوێنەرەکانمان لەبەغدا دیاری بکەین بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانی کورد بکەن و لەرێی پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسا خزمەت بەھاووڵاتیانی خۆیان بکەن، بۆیە من بەئەرکێکی نەتەوەیی دەزانم کە پێویستە ھەموو ھاوولاتیانی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەو بنکانە بکەن و لەناوی خۆیان دڵنیا بن ، بۆئەوەی بێ بەش نەبن لەدەنگدان بەنوێنەرەکانیان.
ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمسیۆن ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە کەسەردانی کردنی ھاووڵاتیان بۆ بنکەکانی تۆماری دەنگدەران وەکو پێویست نییە و رێژەیەکی زۆر کەمە و رۆژی پێنج شەممەی داھاتووش دواین وادەیە.




