دلێرتارق:بڕیاری وەزارەتی دارایی لەبارەی گرێبەستەکان پەیوەندی به دامەزراندنی 15ھەزارکەسەکەوە نییە

ھەولێر-تایبەت بەKDK.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن و دهبنە رسمی ھیچ پەیوەندی بەو 15ھەزار کەسەوە نییە کە بڕیارە ئەمساڵ دابمەزرێن.
دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیاری وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەوەی سێ ساڵ خزمەتی گرێبەستی ھەبێت دەبێتە رسمی ، بەدەرە لە پرۆسەی دامەزراندنی 15ھەزار کەس لەم ساڵدا.
دلێر تارق گوتیشی: داوامان لەخۆیەتی ھەموو فەرمانگەکان کردووە کە لیستی ناوی فەرمانبەرانی سێ ساڵ خزمەتیان ھەیە بۆمان رەوانە بکەن بۆئەوەی ببن رسمی، بەڵام تاوەکو ئێستا بەدەستمان نەگەیشتووە.
دلێر تارق گوتیشی: ھەر کاتی ناوەکانیان بەدەست گەیشت راستەوخۆ ئەوانەی سێ ساڵ خزمەتی گرێبەستیان ھەبێت دەبنە رسمی.
تارق رونیشیکردەوە، لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان 22ھەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، بەڵام دیار نییە چەند کەس لەو ژمارەیە ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی دەیانگرێتەوە.
لەپڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجەی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە،15ھەزار کەس لەسەر میلاکی حکوومەتی ھەرێمی ئەساڵ دادەمەزرێن، بۆئەم مەبەستەش ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵای پێکھێناوە وتاوەکو ئێستاش سەرقاڵی کاردنن.




