لەبەردەم پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا دژی لە سێدارەدان لە ئێران خۆپیشاندانێك ساز دەکرێت

بەلژیکا –/KDP.info لەبەردەم پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا دژی لە سێدارەدان لە کۆماری ئیسلامی ئێران خۆپیشاندانێك ساز دەکرێت، وابڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 5-12-2013 كۆمیتەی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی لەبەردەم پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا دژی لە سێدارەدان لە ئێران خۆپیشاندانێك ساز بكرێت. بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی كوردستان فۆرۆم لە بەلجیكا بە KDP.infoراگەیاند: رۆژی پێنجشەمە 5- 12- 2013 كۆمیتەی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی كوردستان لەبەلجیكا كەلەچەند ڕێكخراوی مەدەنی كوردی بەلجیكاو لایەنی سیاسی كوردستانی پێكهاتووە لەبەردەم پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا دژ بە بریاری سێدارەی چالاكانی سیاسی كورد و بەلوچ لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە خۆپیشاندانێكی جەماوەری ساز دەكات. جگە لەوەی كە خۆپیشاندانەكە چەندین بڕگەی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، هاوكات نامەیەك لەو بارەیەوە ئاراستەی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا دەكات. لەوبارەیەوە فەرمان خێڵانی بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی كوردستان فۆرۆم لە بەلجیكا ئەوەشی خستەروو: کە ئەو خۆپێشاندانە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، چونكە خۆپیشاندانەكە لەبەردەم پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا ساز دەكرێت، ئەو رۆژەش هاوكاتە لەگەڵ سازكردنی دەیەمین كۆنفرانسی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان كوردو توركدا لە بەلجیكا.




