٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقتەدا سەدر داوا لە نوری مالکی کرد دەستبەرداری پۆستەکەی بێت

سەرچاوە: KDP.info

 بەغدا – KDP.info / سەرۆکی رەوتی سەدر داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد دەست لە سەرۆکایەتی وەزیران بکشێنێتەوە و ھەوڵ نەدات خۆی بۆ خولی سێیەم کاندید بکات. لە بەیاننامەیەکدا  نووسینگەی رەوتی سەدر ئاشکرای کردووە : کە رەوشی ئێستا ئەوەمان پیشاند دەدات کە بەردەوامی نوری مالکی لە کارەکەی بێ پشتگیری رەوتی سەدری نابێ، بەڵام ئەو پشتگیرییە لە ئەجێندای ئێمەدا نیە. سەدر ھەروەھارایگەیاندووە: کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێگەی یەکێ لە بەرپرسە باڵاکانی پێی ڕاگەیاندووە کە ئێران و زۆربەی مەرجەعە ئایینیەکان پشگیری ئەوە ناکەن مالکی بۆ جاری سێییەم ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەشداری لە کارێکی وەها لەمشیووەیە ناکەن و تەنیا قسەشی لێناکەن و من ئامۆژگاریەکم بۆ مالکی ھەیە ئەویش ئەوەیە کە خولی سێیەمی سەرۆکایەتی وەزیران بۆ کەسێکی تر جێ بھێڵێ. لەلایەکی دیکە فەرماندیەکی سوپای مەھدی باڵی سەربازی رەوتی سەدر ئاشکرایکرد دوای نیوەڕۆی دوێنێ ٣٠ تشرینی دووەم لە دەڤەری شوعلەی باکووری رۆژئاوای بەغدا شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای مەھدی و چەکدارانی رێکخراوی عەسائب ئەھلولحەق بەسەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی دروستبوو و لە ئاکامدا چەکدارێکی عەسائب ئەھلولحەق کوژرا و چوار کەسی دیکە لە ھەردوولا برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار