لەمانگی رابردوو 115کەس لەپارێزگای موسڵ کوژراون

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/مانگی رابردوو لەپارێزگای موسڵ 115کەس کوژراون کە 13کەسیان کوردبوونە.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:لەمانگی رابردوو لهپارێزگای موسڵ 115کەس کوژراون کە 13کەسیان کوردن، لەوانەش ٥پێنج پێشمەرگە و پێنج کوردی ئێزیدی و سێ کوردی شەبەک بوونە.
سەعید مەوزینی گوتیشی :رێژەی قوربانیان بەراورد لە گەڵ مانگی پێشووتر کەمی کردووە، بۆیە ھیوادارین رێژەکە بەردەوام بەرهوە کەمی بڕوات.
ئەمەش لەکاتێکدایە رێژەی قوربانیان لەمانگی 11ی ئەمساڵ 129کەس بووە، واتا ئەم مانگە 14کەس کەمیکردووە.




