٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: با هاووڵاتی سەردانی بنکەکانی تۆماری ناوی دەنگدەران بکەن، چونکە ئەم ھەفتەیه‌ دواین وادەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە ھاووڵاتیان ده‌کات، سەردانی بنکەکانی تۆماركردنی ناوی دەنگدەران بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر ناوی نەبێت ناوەکەی زیاد بکات و لە رۆژی دەنگدان بێبەش نەبێت .

عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە kdp.infoراگەیاند: رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو دواین وادەیە تا هاووڵاتیان سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی ناوەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقه‌، بۆیە لە رێی ئەو مینبەرەی ئێوە داواده‌کەین خەڵک سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکات، بۆ ئەوەی تەکید لەناوەکانیان بکەنه‌وه‌ یاخود شوێنی ناویان بگۆڕن یاخود ئەگەر مردوویان ھەیە، ناویان بسڕنەوە، چونکە ئه‌مه‌ پرۆسەیەکی گرنگە و تاکو له‌ رۆژی دەنگدان بێبەش نەبن .

عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: لە سەرتاسەری عێراق 1079بنکە ھەیە، بەڵام تاکو ئێسته‌ سەردانی خەڵک بۆ ئەو بنکانە وەکو پێویست نییە.

خەلیفە رونیشیکرده‌وە، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 277قەوارەی سیاسی خۆی تۆمارکردووە و لە 16ی ئەم مانگەوە قۆناغی ھاوپەیمانیەتی دەستی پێکردووە و تاکو پێنجشەممەی داھاتووش بەردەوام دەبێت، بەڵام تا ئێسته‌ ھیچ ھاوپەیمانیەتییەک نەگیشتۆتە نووسینگەی نیشتیمانی لە بەغدا.

بڕیارە30/4/2014ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار