هەرچەندە قەدەغەیە, بەڵام تاوەكو ئێستا لەهەندێك مزگەوت پارە كۆدەكرێتەوە

هەولێر –تایبەت بە KDP.info / بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نابێت لەهیچ مزگەوت و شوێنێكی ئاینی هەرێمی كوردستان پارە بۆدروستكردن یاخود كڕینی كەلوپەل و پێداویستی كۆبكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا لەهەندێ مزگەوتی شاری هەولێر ئەو حاڵەتە هەر ماوە بەپێی گوتەی وتەبێژی وەزارەتی ناوبراویش دوێنێ هەینی حاڵەتێكی لەوجۆرە لە مزگەوتێكی گەڕەكی نیشتمانی شاری هەولێر تۆماركراوە.
مەریوان نەقشبەندی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەتدا ب kdp.infoگوتی: دوێنێ هەینی لە مزگەوتی (رفاعی) لە گەڕەكی (نیشتمان)ی شاری هەولێر ژنێك پارەی لە ژنە ئامادەبووەكانی مزگەوتەكە كۆكردۆتەوە بەمەبەستی كڕینی پێداویتسیەكانی مزگەوت كە ئەمەش سەرپێچی یاسا‌و رێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقافەو مامۆستای مزگەوت بەرپرسیاریەتی هەر رێوشوێنێكی یاسایی لەئەستۆ دەبێت و ناو و كاری ئەو ژنانەش دەدرێتە پۆلیس و دادگاكان كە لەناو نوێژخوێنە ئافرەتەكان پارەیان كۆكردۆتەوە .
ناوبراو گوتیشی:سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رێنمایی داوه‌ته سه‌رجه‌م ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كانی كوردستان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌چوارچێوه‌ی كاری خێرخوازیدا مزگه‌وت دروست ده‌كه‌ن كه‌وا نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی مزگه‌وت یان بۆ كڕینی كه‌ره‌سته و پێداویستیه‌كانی مزگه‌وت پاره‌كۆبكرێته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا شێوازی جۆراوجۆر بۆ سواڵكردن و پاره‌كۆكردنه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر له‌وانه هه‌ندێ خێرخواز كه‌به‌ڵێننامه‌یان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پڕكردۆته‌وه كه‌وا پاره‌ی ته‌واویان ئاماده‌یه بۆ دروستكردنی مزگه‌وتێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌ڵام دوای بناغه‌دانان و ده‌ستكردن به‌پرۆژه‌ی مزگه‌وته‌كه ده‌ست به‌سواڵكردن و بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ پاره‌كۆكردنه‌وه .




