٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حکوومەتی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان رادەگرێت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-  KDP.info/ حكوومەتی عێراق بڕیاریداوە بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییە تایبەتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا ئەمش لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لە هەوڵی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە بۆ بازارەکانی جیهان .ماڵپەری رۆژنامەی حورییەتی توركی بڵاویكردو‌وەتەوە، كە زانیاریی گەیشتووەتە وەزارەتی دەرەوەی توركیا، كە حكوومەتی عێراق بڕیاریداوە بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییە تایبەتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا. رۆژنامەی حوریەتی تورکیا  لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە نەویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەشی راگەیاندووە کە  وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق تاوەکو بەغدا لەو بریارەی پاشگەز ببێتەوە و بارودۆخەکە بەرەو ئاقارێکی خراپ نەڕوات.  بەجێبەجێکردنی ئەو بریارە ئەو کات  تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا كە وا بڕیارە سبەی  یەکشەممە سەردانی بەغدا بكات بۆ تاوتوێكردنی ئەو گرێبەستانەی كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا واژۆی كردوون، ناتوانێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەوت و غاز، كەوا بریارە  لە 1-4 / 12- 2013  لە هەولێر بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار