سهرۆكی ههرێم پرسهنامهیهك ئاراستهی بنهماڵهی حاجی مجید داویه دهكات

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبێت (حاجی مجید داویە)
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
سڵاوی خواتان لێ بێت..
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی عەشیرەتی داویە و كادری شۆرشی ئەیلوول (حاجی مجید داویە)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەكەتان دەكەین و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
30ـی تشرینی دووەمی 2013




