٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێم نوێنەرێكی تازەی لە سوید دەستنیشان كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info /  لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم و پاڵپشت بە رێنماییەكانی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە لە دوای یەكەمین كۆنفرانسی نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە جەختی لەسەر كرایەوە بۆ دامەزراندن و گرێدانی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی بیانی لەسەر بنەمای دامەزراوەیی و دروست و بۆ دووبارە رێكخستنەوەی ئەرك و كاری نوێنەرایەتییەكان، نوێنەرێكی تازەی حكومەتی هەرێم دەستنیشان كرا.

 
لەم بارەیەوە لە لێدوانێكی تایبەت بۆ سایتی حكوومەتی هەرێم فەلاح مستەفا گووتی: لەبەردەوامی سیاسەتی كرانەوە بەڕووی جیهان و دروستكردنی پەیوەندی دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دوولایەنەو هاوبەش، حكوومەتی هەرێم نوێنەرێكی تازەی خۆی لە سوید دەستنیشان كرد لە شوێنی بەڕێز هێرش خولە عزیز فرحان.
 
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەت گووتی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی ژمارە 1427 لە بەرواری 18/11/2013  بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی بەڕێز شۆڕش قادر رەحیم وەك نوێنەری تازەی حكوومەتی هەرێم لە وڵاتی سوید لەسەر میلاكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە/ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە مووچەو دەرماڵەی شایستە.
 
لە درێژەی لێدوانەكەیدا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەت گووتی وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵ و كارەكانی بەڕێز هێرش خولە عزیز فرحان نوێنەری پێشووی حكوومەتی هەرێم لە سوید، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێز شۆڕش قادر رەحیم دەكەین و هیوادارین بەڕێزیان لەئاست ئەو متمانەیە بێت كە حكوومەتی هەرێم پێیداوە، ئەویش بۆ بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی سوید و بایەخدان و خزمەت گەیاندن بە رژەوەندی كوردستانی و گەیاندنی پەیامی حكوومەت بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی لە نێوان دامەزراوەكانی كەرتی گشتی و تایبەت و زانكۆ و ناوەندە رۆشنبیری و كەلتوریەكانی ئەو وڵاتە لە گەڵ هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار