مالکی به زمانی سه‌دام هه‌ڕه‌شه ده‌کات

لەهەنگاوێکی نوێ‌دا سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالیکی شێوازی وتارەکانی رژێمی سەددامی دیکتاتۆری بەکار هێنا و ئەمرۆ لە ئاهەنگی دەرچووانی خولی 60 ی ئەفسەرانی سەربازی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای لەهێزەکانی کرد بەدەستێکی پۆڵایین به‌رپه‌رچی"ئاژاوە گێران و ئەوانەی یاری بە سامانەکانی عێراق دەکەن" بده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌رچی مالکی له وته‌که‌یدا ناوی هیچ ده‌وڵه‌ت یان لایه‌نێکی نه‌هێنا به‌ڵام دکتۆر هانی عاشور ڕاوێژکاری لیستی عێراقیه پێیوایه هه‌ڕه‌شه‌که‌ی مالکی زیاتر ئاراسته‌ی ناوخۆیه نه‌ک وڵاتێکی ده‌ره‌وه.
عاشوور به ماڵپه‌ڕی kdp ڕاگه‌یاند: له‌وه‌ته‌ی عێراق هه‌یه سێیه‌کی بوودجه‌که‌ی بۆ لێدانی کوردستان به‌کار هێناوه که‌چی ئێستا که کوردستان ده‌یه‌وێ به‌شی خۆی له داهاتی عێراق بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه به‌کار بهێنێت حکوومه‌تی به‌غدا کار بۆ په‌کخستنی هه‌وڵه‌کانی کوردستان ده‌کات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کات و ده‌یه‌وێ ڕێگه له پێشکه‌وتنی بگرێت.
دوێنێش عه‌لی ده‌باغ داوای له تورکیا کرد ده‌ستبه‌جێ هاورده‌کردنی نه‌وت له کوردستانه‌وه رابگرن چونکه به قسه‌ی ئه‌و هه‌نگاوێکه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراقه و زیان به دۆستایه‌تیی هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت.
توڕه‌بوونی به‌رپرسانی به‌غدا له‌وه‌وه دێت که به هۆی ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی عێراق ناردنی به‌شه سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم ڕاگرت حکوومه‌تی هه‌رێم ناچار بوو بۆ دابین کردنی سووته‌مه‌نی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم نه‌وتی خاو ڕه‌وانه‌ی تورکیا بکات تا له پاڵاوگه‌کانی ئه‌وێ بپاڵێورێت و سووته‌مه‌نیی پێویست بۆ هه‌رێم بنێرنه‌وه.




