جه‌بار یاوه‌ر:هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌زای خورماتوو ده‌پارێزن

هه‌ولێر-KDP.info/ وته‌بێژ‌و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیسی ئاماده‌ی هه‌رێم له‌ناو شاری خورماتودان، هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ره‌وه‌ی شاری خورماتوو ده‌پارێزن.
فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر) بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا زیاتر هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌زای خورماتوو ده‌پارێزن‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌دوروبه‌ری خورماتوودا جێگیركراون‌و ئه‌منیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه ده‌پارێزن، وتیشی:"له‌ناو شاری خورماتوودا هێزی پۆلیسی ئاماده‌ی هه‌رێم كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌و هێزی ئاسایشی هه‌رێم، به‌هاوكاری هێزی پۆلیسی محه‌لی‌و فیدراڵی عێراق، ئه‌منیه‌تی ناوشاری خورماتوو ده‌پارێزن".
قه‌زای خورماتوو یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم‌و له‌ئێستادا سه‌ر به‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه، به‌وته‌ی به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ش، ڕۆژانه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی تێدا ڕوده‌دات‌و ته‌قینه‌وه بووه‌ته دیارده.




