٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كونسوڵگەری رۆمانیا لە هەرێم یادی رۆژی نیشتیمانی كۆماری رۆمانیای گێڕا

سەرچاوە: KDP.info
ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی ، كۆماری رۆمانیا ساڵیادی رۆژی نیشتیمانی رۆمانیای گێڕا . 
لە رێوڕەسمەكەدا جاكۆب برادا باڵیۆزی رۆمانیا لە عیراق لە پەیڤێكدا وێڕای پیرۆزبایی بەم بۆنەیەوە رایگەیاند لە1980/11/29 رۆمانیا ئەم یادە دەكاتەوە .
هاوكات باڵیۆز تیشكی خستە سەر پەیوەندیەكانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان بە گشتی وئاماژەی بەوەشدا سەقامگیری بارودۆخ لە هەرێم وایكرد بڕیاری كونسوڵگەری خۆی بدات تیایدا و دووپاتیشیكردەوە وڵاتەكەی هەمیشە پاڵپشتی لە بونیادنانەوەی عیراقێكی دیموكرات و فیدراڵ كردووە .
ئاماژەی بەوەشدا پەیوەندیەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە ئەو رادەیەی سێ شاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ سێ شاری رۆمانیا پەیوەندی دەستەخوشكیان هەبێت ، بەم پێیە (هەولێر و پراشۆف) (سلێمانی و كرایۆفا) (دهۆك و ئاراد)
پاشان فەلاح مستەفا لە وتەیەكدا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دووپاتیكردەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پتەوی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و رۆمانیا خۆشحاڵە و متمانەیی خۆی بە هەبوونی دەرفەتێكی زێڕین بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندی نێوان هەردوولا نیشاندا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا لە هەرێم .
فەلاح مستەفا تیشكی خستەسەر مێژووی كوردستان بە تایبەتی لە دوای 1991 كە لەوساوە هەنگاوی بۆ دیموكراسیەت و ئازادی و حوكمی یاسا نا و هەبوونی پەیوەندی دەستەخوشكی لە نێوان شارەكانی رۆمانیا و هەرێمی كوردستانی بە هەنگاوێكی پێشكەوتوو بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا زانی .

هەواڵی پەیوەندیدار