٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان: پێویست هەموومان بەرگری لەسیاسەتی نەوتی هەرێم بكەین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-  KDP.info/ پێویست هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان‌و لەگەڵیشیاندا رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، بەرگری لەسیاسەتی  هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بكەن.  ئازاد جندیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەمیانی وتارێكدا كە لەپێگەی فەرمی حیزبەكەی بڵاویكردووەتە رایگەیاندووە: هەرچەندە دوێنێ قسەوباسی میدیاكان لەسەر ئەوە بوو،  كە توركیا بەگووشاری حكوومەتی عێراق‌و هەڵوێستێكی راگەیەندراوی ئەمریكا، مەسەلەی ناردنی نەوت‌و گازی كوردستان لەڕێی بورییە نەوتەكانی هەرێم، رووبەڕووی كۆسپێكی قورس بووەتەوەو ئەویش ئەوەیە كە بەبێ رەزامەندی عێراق هەناردەكردنەكە مەیسەر نابێت ، بەڵام ئەمڕۆ بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز لەسەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان‌ و وەفدەكەیدا بۆ توركیا، چەندین رێكەوتنی هاوكاری لەبواری وزە لەنێوان توركیاو هەرێم ئیمزاكراون. رایگەیاندووە پێویست هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان‌و لەگەڵیشیاندا رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، بەرگری لەو سیاسەتە بكەن‌و هاوهەڵوێستیێكی كوردستانیانە رابگەیەنن‌و ئەو بابەتە بەهیچ جۆرێك نەخەنە ژێر باری ناكۆكی‌و ململانێ سیاسییەكان‌و تێبینییە راست‌و ناڕاستەكانیان، چونكە دواجار ئەو كەیسە، كەیسێكی نەتەوەییەو قورسایی هەرێمی كوردستان زۆرتردەكات‌و كارتێكی كاراش دەبێت بەدەست كوردەوە بۆ ئەگەری هەر ئاڵوگۆڕێكی ناوچەییدا. روونیكردووەتەوە بۆ عێراقیش وا قازانجە،  كە حكومەتەكەی مامەڵەیەكی ئیجابیانە لەگەڵ كەیسەكەدا بكات‌و وەك كارتێكی گووشار بۆسەر هەرێم بەكاری نەهێنێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەشێوەیەكی نەرم مامەڵە لەگەڵ واقعی نوێی بواری وزە بكات  لەهەرێمی كوردستانداو سیاسەتی خۆی بەئاقاری دۆزینەوەی چارەسەرێكی هاوبەش  بنیات بنێت‌و كەیسە نەگەیەنێتە بن بەست‌و داخران، بەڵكو بەپێچەوانەوە سیاسەتەكەی بەئاقاری كردنەوەی هەبوونی هەر گرێیەك بنیات بنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار