٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رووفاتی ژمارەیەکی دیکه‌ له‌ ئەنفالکراوانی نوگرەسەلمان بۆ هەرێمی کوردستان هێنرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

نوگرە سەلمان- KDP.info/رووفاتی 56ئەنفالكراوی كورد لە نوگرەسەلمانەوە هێنرانەوە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی و دوای وەرگرتنی سامپڵ و شیكردنەوە دەبردرێنەوە زێدی خۆیان لە ناوچەی گەرمیان، بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش ئەو ئەنفالكراوانە لە برسا ن و بە نەخۆشی و ئەشكەنجەی زیندان شەهیدبوون. وەزیری شەهیدانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: نزیكەی 10رۆژە 2گۆڕ هەڵدراونەتەوە كە ڕوفاتی 56ئەنفالكراوی تێدا بووە و لە ژن و پیاو و مێرد منداڵ و منداڵێَكی ساوا پێكهاتوون كە شوێنەواری گوللەیان پێوە نییە و بەبرسێتی شەهیدبوون، ئەوەش یەكێكە لە سیاسەتەكانی بەعسی لەناوچوو كە بەرامبەر گەلی كورد ئەنجامی داوە. هاوكات ئەو زیانانەی رژێمی بەعس لە ساڵانی 1963تا 2003بە گەلی كوردی گەیاندووە بە 384ملیار دۆلار مەزەندە كرد، لە وەڵامی پرسیارێك لەبارەی چارەنووسی ڕووفاتی 91بارزانییەكە كە لە ناوچەی قوسەییە و لە گۆڕێكدا دەرهێنراون، وەزیری شەهیدانی هەرێمی کوردستان گووتی: كارەكان هێشتا تەواو نەبووەو لە داهاتوودا زانیاری بڵاودەكەینەوە و کارەکنیش لەو چوارجێوەیە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار