٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگای مافی مرۆڤی ئەورویا بە هۆی بۆردمان كردنی گوندەكانی كوردستانەوە حكوومەتی توركیای مەحكوم كرد

سەرچاوە: KDP.info

بروكسل-KDP.info/ رۆژی هەینی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری خۆی لە بارەی دۆزی بۆردمان كردنی دوو گوند لە پارێزگای شرنەخ ئاشكرا كرد و سزای دوو ملیۆن یورۆی بە سەر توركیادا سەپاند.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیموكرات خەبەر بڵاویكردەوە كە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە سەر دۆزی بۆردمان كردنی دوو گوندی پارێزگای شڕنەخ لە ساڵی 1994دا توركیای مەحكوم كرد.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە بڕیارەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەتی توركیا نەتەنیا مافی مرۆڤی پێشەل كردووە بەڵكو پەیمانی شەڕیشی پێشەل كردووە، بۆیە بە هۆی بۆردمان كردنی دوو گوند لە پارێزگای شڕنەخ لە ساڵی 1994دا سەرەڕای كاول كردنی ئەو گوندانە هاوكات 38 دانیشتووی ئەو گوندانە كە هەموویان مەدەنی بوونە و هیچ جۆرە پەیوەندییەكیان بە شەڕەوە نەبووە گیانیان لە دەست داوە.

دادگای ناوبراو بە هۆی پێشەل كردنی مافی مرۆڤ و پەیمانی شەڕەوە سزای دوو ملیۆن و 305 هەزار یورۆی بە سەر توركیادا سەپاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار