دەستپێكردنی وانەی كوردی لە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانیا

لەندەن-KDP.info/ بۆ یەكەمینجار لە مێژوودا دەست بە گوتنەوەی وانەی كوردی لە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی كرا.
لەمبارەیەوە كەناڵی تی ئار تی توركی بڵاویكردەوە كە لە سەر داواكاری مامۆستای زانكۆ دكتۆر ئۆزلەم غالیب و مامۆستای بەشی كاروباری ئەرمەنییانی زانكۆی ئۆكسفۆرد بەرێوەبەرایەتی ئەو زانكۆیە قەبوڵی كردووە كە لە زانكۆكەیان دەست بە گوتنەوەی وانەی كوردی بكرێ.
دوای قەبووڵ كردنی بەڕێوەبەرایەتی زانكۆی ئۆكسفۆرد بۆ گوتنەوەی وانەی كوردی لە زانكۆكەیان، دكتۆر ئۆزلەم غالیب كە دكتۆرای لە سەر رۆمانی كوردی لە زانكۆی ئیكستەر وەرگرتووە دەستی بە كردنەوەی بەشی كوردی و گوتنەوەی وانەی كوردی لە زانكۆی ئۆكسفۆرد كرد.
هەر چەند رێژەی قوتابییانی بەشی كوردی ئەمساڵی زانكۆی ئۆكسفۆرد 15 قوتابییە بەڵام ژمارەیەكی یەكجار زۆر داوای وەرگرتنیان لە بەشی كوردی ئەو زانكۆییە كردووە بۆیە بڕیارە ساڵی داهاتوو رێژەی وەرگرتنی قوتابی بەشی كوردی لەو زانكۆیە بەرز بكرێتەوە.




