سوریا: پتر لە 100هەزار کەس کوژراون و 3ملیۆن کەسیش ئاوارەبوونە

سوریا –KDP.info / نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایدەكات ژمارەی ئاوارەكانی سوریا گەیشتە 3ملیۆن كەس و داوا لەڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش دەكات، كە هاوكارەكانیان بگەینە ئەو وڵاتانەی كە ئاوارەكانی سوریا لێیە. ئەنتۆنیو گوتێریس دەسەڵاتپێدراوی بەرزی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەنارانی سوریا بە سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاگەیاند: رێكخراوەكەیان ناوی زیاتر لەسێ ملیۆن پەنابەری سوری تۆماری كردووە،کە لەسەرجەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونیان هەیە، ئەمە جگە لەژمارەیەكی تر كە لەسوریا هەڵاتوونو تا ئێستا نەتوانراوە ناویان تۆمار بکرێت . گوتێریس ئەوەشی خستەروو کە كۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران پشت بە هاوكاریانە دەبەستێت كە پێشكەشی دەكرێت لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە. شایەنی باسە لەدوای دروستبوونی قەیرانەکانی سوریا کەلە لەمانگی ئازاری ساڵی2011 دروست بوو ، بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لەڕژێمی بەشار ئەسەد، کە ڕۆژانە بەهۆی ئەو شەڕو پێکدادانەوە . چەندین كەس کوژراون و بەهەزاران کەسی دیکەش خاكی سوریایان بەجێ هێشتووە. بەشێك لەو ئاوارانەش ڕوویانکردۆتە هەرێمی كوردستان و ، بەپێی ئامارە نافەرمییەكانیش نزیكەی 200 هەزار ئاوارەی سوری لەهەرێمی كوردستان ژیان بەسەر دەبەن. هەر بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان تا ئێستا نزیكەی 100 هەزار كەس لەسوریا كوژراون.




