مالیکی و شەهرستانی سامانی خۆیان بۆ دەستەی نەزاهە ئاشکرا ناکەن

بەغدا –/KDP.info ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌نییه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، ئەوە لە کاتێکدایە کە به‌گوێره‌ی یاسا پێویسته سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرا بكه‌ن، ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سته‌كه تاوه‌كو ئێستا فایلی تایبه‌ت به‌ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت‌و سامانی هه‌ریه‌ك له‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و (حسێن شه‌هرستانی) جێگره‌كه‌ی‌و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غدای به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، كه سه‌ر به‌ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسان. ئاشکرا نەکردنی سەروەت و سامانی مالیکی و شەهرستانی لەلایەن دەستەی نەزاهەی عێراقەوە بۆ ە جێگای گوومانی ئەو دەستەیە و زۆربەی پەرلەمنتارانی عێراق بە پێی یاسا دەخوازن ئەو بەرپرسانەی کە باڵادەستن لە عێراق و جومگە سەرکییەکانی دەسەڵاتیان لە ژێر کۆنترۆل دایە پێویستە بەپێی یاسا سەروەت و سامنەکانیان ئاشکرابکەن. پێشتر لە لایەن چەند پەرلەمنتارێکی عێراقەوە . نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جێگرەکەی بۆ کاروباری وزە تۆمەتبار کرابوون بە پاوانکرن و بە فیرۆدانی سامانی عێراق .




