٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆبوونەوە نائاساییەكەی پەرلەمانی عێراق بۆچارەسەری لافاو شانۆگەری بوو

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ نوێنەرێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەریخست كەحكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران هیچ چارەسەرێكیان پێنییە بۆ لافاوەكانی عێراق، تەنیا سیناریۆیەك بوو".

ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف بەKDP.infoی راگەیاند : كۆبوونەوە نائاساییەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری لافاوەكانی ئەم دواییەی عێراق دەریخست نەپەرلەمانی عێراق و نەئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ چارەسەرێكیان پێ نییە بۆ ئەو كێشەیە.

ئەوەشی گوت: لەكۆبوونەوە نائاساییەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەریەكە لە وەزیری شارەوانییەكان و پارێزگاكانی بەغداد، بابل، ناصریە، دیوانییە ئامادەی بوون بۆ ئەوەی چارەسەرێكی خێراق بۆ لافاوەكانی عێراق بدۆزینەوە، بەڵام ئەوانە باسی هەندێ كێشەی دیكەیان كرد، وەكو جۆرێك لەدارشتن قسەیان كرد، كە لەوتەكانیاندا بۆمان روون نەبووەوە كە ئەوان كێشەی بودجە و ماددیان هەیە یا كێشەی پلان و ئیدارەی كێشە"

زیاتر گوتی، خودی كۆبوونەوەكە شانۆگەرییەك بوو تا بتوانن لەرێیەوە شەقامی عێراقی هێوربكەنەوە لەبارەی ئەو توورە بوونەیان بەرامبەر بەدەسەڵاتی جێبجێكردن، جارێكی دیكە كۆبوونەوەكە ئەوەی سەلماند كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق شكستی هێناوە لەخزمەتكردنی هاوڵاتیان و ئەنجوومەنی نوێنەرانیش رۆڵی چاودێری حكوومەت و دەزگاكانی لەدەستداوە.

جەختی لەوە كردەوە، لەگەڵ شكستی حكوومەتی عێراقی لەخزمەتكردن و نەمانی چاودێری پەرلەمان، كارەستانی گەورە بۆ عێراقییەكان لەوەدایە كە پێشنبینیەكانی كەشوهەوای عێراق پێمان دەڵێن ئەمساڵ رێژەیەك زۆر باراندەبارێ.

هەواڵی پەیوەندیدار