٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق داوای قەربووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکان کرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، لەکۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق داواکرا ئەوکەسانەی بەھۆی دروست بوونی لافاو لەچەند رۆژی رابردوو زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو بکرێنەوە.

مەحما خەلیل ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازکرد لەبارەی ئەو لافاوانەی چەند رۆژی رابردوو لەچەند ناوچەیەکی عێراق رویاندا و تێدا میوانداری پارێزگارەکان و ئەمینداری گشتی بەغدا کرابوو، لەکۆبوونەوەکەدا داواکرا چارەسەریەکی بەپەلە بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.

مەحما خەلیل گوتیشی: ھەر لەکۆبوونەوەکەدا داواکرا ئەو کەسانەی بەھۆی ئەو لافاوانە زەرەرمەند بوونە قەرەبووی مادی  بکرێنەوە.

خەلیل رونیشیکردەوە، بەرپرسانی حکومی ھۆکاری دروست بوونی ئەو کێشەیەیان بۆ نەبوونی پلانێکی ستراتیژی و دەزگای چاودێری گراندەوە ، کە ئەوانەی بەرپرسن لەو پرسە ھیچ چاودێریەکیان لەسەر نییە و ئەوانەی خەمتەرخمیشن ھیچ سزایەکیان نادرێت، بۆیە تەکید لەسەر ئەوەکرایەوە پێویستە چاودێریەکیباش بکرێت و لایەنی کەمتەرخەمیش سزا بدرێت.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەھۆی دروست بوونی لافاو لەچەند ناوچەیەکی عێراق زەرەرێکی زۆری مادی وگیانی ھەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار